ئه‌یلوول 08, 2021 08:47 Asia/Tehran
  • وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران: ئەنجامەکانی کاروانی پارا ئۆلەمپیکی ئێران پرشنگدار بووە

وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران جەختی کردووە: ئەنجامەکانی کاروانی وەرزشیی ئێران لە پارا ئۆلەمپیکی تۆکیۆ پرشنگدار بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس، «سەیید حەمید سەججادی» وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە ئاھەنگی پێشوازی کردن لە گەڕانەوەی دوایین دەستەی کاروانە وەرزشییەکەی بەشداری یارییەکانی پارا ئۆلەمپیک لە فڕگەی ئیمام خومەینی(رە) وتی: لە یارییەکانی پارا ئۆلەمپیک دا وەرزشوانانی بەشداری ئێرانی لە حەوت بواری وەرزشی دا میدالیایان مسۆگەر کرد.

سەججادی وتیشی: کوالیتی میدالیاکانی کاروانەکەی ئێران لە کێبەرکێکانی پارا ئۆلەمپیکی تۆکیۆ باشتر بووەو دەرەنجامێکی باش مسۆگەر کراوە.

وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران وتیشی: دەرەنجامی پرشنگداری کاروانە وەرزشییەکەی ئێران لە پارا ئۆلەمپیکی تۆکیۆ پێناوداری زەحمەتی لێژنەی نیشتیمانیی پارا ئۆلەمپیک، فیدراسیۆنی وەرزشەکانی نابینایان و کەم بینایان و فیدراسیۆنی وەرزشەکانی گیانبازان و کەم ئەندامان بووە.

سەرپەیڤ