ئه‌یلوول 08, 2021 12:57 Asia/Tehran
  • سەریاری تیپی نیشتیمانیی باڵەی دانیشتانێی ئێران: جیھان جارێکی تر ھێزی باڵەی دانیشتانێی ئێرانی بەدی کرد

سەریاری تیپی نیشتیمانیی باڵەی دانیشتانێی ئێران جەختی کرد: خەڵکانی جیھان بە پاڵەوانیەتییەکەی تیپی نیشتیمانیی ئێران لە پارا ئۆلەمپیکی تۆکیۆ ھێزی پارا باڵەوانەکانی ئێرانیان بەدی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «داوود عەلیپووریان» سەریاری تیپی نیشتیمانیی باڵەی دانیشتانێی ئێران  لە ئاھەنگی پێشوازی کردن لە دوایین دەستەی کاروانە وەرزشییەکەی ئێران لە کێبەرکێکانی پارا ئۆلەمپیکی تۆکیۆ لە فڕگەی ئیمام خومەینی(رە) وتی: کێبەرکێی باڵەی دانیشتانێی یارییەکانی پارا ئۆلەمپیکی تۆکیۆ لە کاتێکدا بەرپا کرا کە تیپەکان بەوپەڕی ھێزەوە چووبوونە مەیدانەوە.

سەریاری تیپی نیشتیمانیی باڵەی دانیشتانێی ئێران وتیشی: تیپی نیشتیمانیی باڵەی دانیشتانێی ئێران بەوپەڕی ھێزەوە کێبەرکێکانی بەردەوام کردو بە تایبەت لە بەرامبەر تیپەکانی ڕووسیاو بۆسنی دا سەرەتیی خۆی بە خەنیمەکەی تێگەیاند.

لەم ئاھەنگەدا «سارە جەوانمەردی» جێی شانازی ترین وەرزشوانی پارا ئۆلەمپیکی ئێرانیش لە بارەی یارییەکانی پارا ئۆلەمپیکی تۆکیۆ وتی: ئاستی کێبەرکێکان لە چاو پارا ئۆلەمپیکەکانی پێشتر زۆر باڵاتر بوو، بەڵام لە بەر تەشەنای کۆرۆنا یاریەکان لە دۆخێکی دژواردا بەرپا کران.

بەرەوەی میدالیای زێڕی پارا تیرھاویشتنی تۆکیۆ وتیشی: وەرزرشوانە بەشدارەکان پێنج ساڵ دەرفەتیان ھەبوو ھەتا خۆیان بۆ پارا ئۆلەمپیک ئامادە بکەن و تیپی نیشتیمانیی پارا تیرھاویشتنی ئێرانیش توانی لە تۆکیۆدا ببێتە جێگای شانازی.

سەرپەیڤ