ئه‌یلوول 16, 2021 16:23 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بۆ پلەی یەکەمی ئاسیا لە ڕیزبەندییەکانی فیفا

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران گەییشتە پلەی یەکەمی ئاسیا لە ڕیزبەندییەکانی فیفا.

بە پێی ڕاپۆرتی فیفا،  تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە لە تازەترین ڕیزبەندیی فیفا بە چوار پلە ھەڵکشان بانتر لە ژاپۆن و ئوسترالیا، گەییشتە پلەی یەکەمی ئاسیا.

تازەترین ڕەنکینگی فیدراسیۆنی جیھانیی تۆپی پێی «فیفا» ڕاگەیەندراو بە گوێرەیەوە تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بە چوار پلە ھەڵکشان وێڕای گیرسانەوە لە پلەی بیست و دووھەمی جیھان، ئاستی یەکەمی ئەم بەژە کۆنەشی بە خۆی تەرخان دا.

یەکێک لەو ھۆکارە گرینگانەی ئەم گەشە کردنە بەرچاوە سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی ئێران لە ھەڵبژاردەی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر بووە.

ئێران توانی لە دوو ڕووبەڕوو بوونەوەی یەک لەدوای یەک دا تیپەکانی عێراق و سووریا ببیاتەوە.

تیپەکەی ژاپۆن کە ھەتا بەرلەمە لە سەرووی خشتەی ئەم بەژە کۆنە بوو بە شکست ھێنانی لە بەرامبەر عوماندا ئەو جێگای لە کیس چوو.

بەلژیک، برازیل، بریتانیا، فەڕەنسا، ئیتالیا، ئەرژەنتین، پۆرتوگاڵ، ئیسپانیا، مەکسیک و دانیمارک ١٠ تیپە ھەڵکەوتەکەی دنیای تۆپی پێن لەم ڕیزبەندییەدا.

ھەروەھا لە بەژی کۆن دا تیپەکانی ژاپۆن و ئوسترالیا لە ڕیزی دووھەم و سێھەم دا گیرسانەوە.

سەرپەیڤ