ئه‌یلوول 17, 2021 16:47 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنێکی ھێزمەندانەی دیکە بۆ باڵەی ئێران، چینی تایپەش بەزی

تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران لە پێنجەمین یاریی خۆی دا لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی ئاسیا بە دەرەنجامی سێ بە سیفر بەسەر چینی تایپەدا سەرکەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران ئەمڕۆ لە دووھەمین یاریی خۆی دا لە قۆناغی دووھەمی کێبەرکێی پاڵەوانەتیی ئاسیا ڕووبەڕووی چینی تایپە بووەوەو ئەم تیپەی بە دەرەنجامی سێ بە سیفر بەزاند. سێ سێتی ئەم یارییە بە سەرەتیی ۲۵ بە ۱۰، ۲۵ بە ۲۳ و ۲۵ بە ۱۱ به قازانجی ئێران کۆتایی پێ ھات.

ئێران بەم سەرکەوتنەو بە دەستخستنی ٣ بردنەوەو ٩ خاڵ، ھێزمەندانە چووە ڕیزی یەکەمی تاقمی «F»ی کێبەرکێکان و بەرەو قۆناغی پێش کۆتایی ھەڵکشا.

تیپی نیشتیمانیی ئێران لەم کێبەرکێیانەدا بە ڕیزو بە دەرەنجامی ھاوچەشن سێ بە سیفر بە سەر هۆنگ‌کۆنگ، تایلەند، پاکستان، کۆریای باشووری و چینی تایپهدا سەرکەوت و لە ئێستادا تەنیا تیپێکی کێبەرکێکانە کە لە تەواوی یارییەکانی دا سەرکەوتووەو تەنانەت سێتێکیشی بە خەنیمەکانی نەدۆڕاندووە.

لە ٢٠ خولی ڕابردووی کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی ئاسیادا، ئێران سێ زێڕ، ٢ زیوو برۆنزێکی دەست خستووەو لە ئێستادا دوای ژاپۆن و کۆریای باشووری و چین چوارەمین تیپی پڕلەشانازیی بەژی کۆن دێتە ئەژمار.

سەرپەیڤ