ئه‌یلوول 20, 2021 15:41 Asia/Tehran
  • گۆڕێکی تەمەن ٥ هەزار ساڵە لە ئامەد دۆزرایەوە

گۆڕێکی ٥ هەزار ساڵە لە ناوچەیەکی مێژوویی ١٢ هەزار ساڵە لە ئامەد دۆزرایەوە.

 

بە پێی هەواڵی مێهر، گۆڕێکی ٥ هەزار ساڵە لە ناوچەی مێژوویی چایونو هویوغوی پارێزگای ئامەد دۆزرایەوە کە ژمارەیەک دەفر و گوڵدانی قوڕینەی تێدایە.

پرۆفسۆر ئەریم ئوزدوغان، بەڕێوەبەری گرووپی کۆنینەناسی و لێکۆڵینەوەی ئەم ناوچە ڕایگەیاند: ئەم گۆڕە ٥ هەزار ساڵ تەمەنیەتی بەڵام ئەم ناوچە تەمەنی ١٢ هەزار ساڵە.

ناوبراو وتیشی: لەم ناوچەدا بە پێچەوانەی سەردەمی گۆڕەکە، لە دەفر کەڵک وەرنەدەگیرا و فەرهەنگێکی جیاوازیان بووە. بەڵام بە گشتیی لە ١٢ هەزار ساڵ لەمەوپێشەوە لەم ناوچە کەڵک وەدەگیردرێت و وێدەچێ لە بواری بیناسازییەوە یەکەمین بۆتۆن و خشتەکانی جیهان لەوێوە سەریان هەڵدابێت.

سەرپەیڤ