له خولی ئیتاڵیادا ئینته‌رمیلان سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ساسۆلۆ تۆمارکرد
له گه‌ڕی حه‌وته‌می خولی یانه‌کانی ئیتالیا یانه‌ی ئینته‌رمیلان پاڵه‌وانی پارساڵی خوله‌که له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی ساسۆلۆی میوانداری تۆمار کرد.
یاریه‌که له‌سه‌ر ستادیۆمی مابی به‌رێوه چوو ، خاوه‌ن ماڵ بیست و دوو خوله‌کیان پێویست بوو تا گۆڵی یه‌که‌م تۆمار بکه‌ن کاتێک یاریزان دۆمینیکۆ بیراردی سوودی له لێدانێکی سزا وه‌رگرت و خاوه‌ن ماڵی له گێمی یه‌که‌م پێشخست.
له گێمی دووه‌م ئاستی یانه‌ی ئینته‌رمیلان باشتر بوو له خوله‌کی په‌نجاو هه‌شت ئیدین دزیکۆی بۆسنی به تۆمار کردنی گۆلێک ئه‌نجامه‌که‌ی یه‌کسان کرده‌وه .
له خوله‌کی حه‌فتاو هه‌شتیش لاوتارۆ مارتینیزی ئه‌رژه‌نتینی به لێدانی سزا گۆلی دووه‌م و سه‌رکه‌وتنی بۆ ئینته‌رمیلان تۆمار کرد‌و یانه‌که پێنجه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌که‌ی به‌ده‌ست هێناو کۆی خالهکانیشی له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی بۆ حه‌ڤده خال به‌رزکرده‌وه یانه‌ی ساسۆلۆش توشی چواره‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی حه‌وت خاله‌و له پله‌ی دوازده‌مینی ریزبه‌ندی دێت .