تشرینی یه‌که‌م 05, 2021 15:27 Asia/Tehran
  • پێشەنگێکی بواری سینەماو شانۆو تەلەفزیۆنی ئێران ماڵئاوایی لە ژیان کرد

«فەتحعەلی ئۆوەیسی» لە پێشەنگی بواری سینەماو شانۆو تەلەفزیۆنی ئێران ئەمڕۆ بەیانی لە بەر چارەسەر نەبوونی نەخۆشییەکەی ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

«فەتحعەلی ئۆوەیسی» لە پێشەنگانی سینەماو تەلەفزیۆن و شانۆی ئێران بەیانیی ئەمڕۆ ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

خوالێخۆشبوو «فەتحعەلی ئۆوەیسی» کە نزیکەی حەوتەیەک لە نەخۆشخانەیەکی تاران دا بە بێ ھۆشی مابووەوە، ئەمڕۆ سێ شەممە لە بەر بێ چارەسەر بوونی نەخۆشییەکەی ماڵئاوایی لەژیان کرد.

«نیکنام جسەینی پوور» لەم پەیوەندییەدا ڕایگەیاندووە: کاتی بەڕێ کرانی تەرم و ئەسپەردەکردنی نەمر «فەتحعەلی ئۆوەیسی» دوای ھاواھەنگی لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕادەگەیەندرێت.

«فەتحعەلی ئۆوەیسی» لە دایک بووی ٢١ی بەفرانباری ساڵی ١٣٢٤ی کۆچیی ھەتاوی ئەکتەر، دەرھێنەر و گۆرانیبێژی ئێرانییە. ناوبراو خوێندنی لە بواری دەرھێنان و ئەکتەریی سینەما لە زانکۆی ویلایەتی تەگزاسی ئەمریکا تەواو کردو لە ساڵی ١٣٥٣ی کۆچیی ھەتاوی گەڕایەوە بۆ ئێران. لە پاش سەرکەوتنی شۆڕش لە ئێراندا بوو بە ئەندتمێکی تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لە دەیەی ٦٠ی کۆچیی ھەتاوی بەم لاوە لە زۆر فیلیم دا بەشداری ھەیبووەو کاری دەرھێنانی بۆ چەندین فیلمیش ئەجام داوە.

سەرپەیڤ