تشرینی یه‌که‌م 08, 2021 00:20 Asia/Tehran
  • ھەڵبژاردەی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر، ئێران بە سەرکەوتنی بەسەر ئیمارات ، لە ئێستادا سەرپەڕێکی ھێزمەندو بێ خەنیمە

ململانێی تیپە نیشتیمانییەکانی تۆپی پێی ئێران و ئیمارات لە چوارچێوەی سێھەمین یاری لە قۆناغی کۆتایی ھەڵبژاردەی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر بە سەرکەوتنی تیپەکەی ئێران کۆتایی پێ ھات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران شەوی پێنج شەممە لە سەر ھەینی، کاتژمێر ٨ و چارەکێک لە چوارچێوەی سێھەمین یاری لە قۆناغی کۆتایی ھەڵبژاردەی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر لە یاریگای «زەعبیل»ی دوبەی میوانی ئیمارات بوو کە لە کۆتایی دا تیپەکەی ئێران توانی مێیواندارەکەی بە تاقەگۆڵێکی «مەھدی تارمی» ببەزێنێ.

ئێران بەم دەرەنجامەی بەرەو سەرپەڕی خشتەی تاقمی «A » ھەڵکشا.

لە ڕووبەڕوو بوونەوەیەکی دیکەی  تاقمی «A » یش دا تیپی نیشتیمانیی کۆریای باشووری دوو بە یەک سووریای بەزاند.

تیپەکانی نیشتیمانیی عێراق و لوبنانیش لە ئەنجامی یاریی نێوان خۆیاندا بە بێ گۆڵ گۆڕەپانەکەیان بەجێ ھێڵاو وەک یەک ھاتنەوە.

لە ئێستادا تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بە نۆ خاڵ ھێزمەندانە لە سەرپەڕی خشتەکەدایە. کۆریای باشوورییش بە ٧ خاڵ  لە ڕیزی دووھەم دا گیرساوەتەوەو تیپەکانی ئیمارات، لوبنان و عێراقیش بە دوو خاڵ بە ڕیز لە پلەی سێھەم و چوارەم و پێنجەم دان. تیپی سووریاش بە تاقە خاڵێک لەو پەڕی خشتەکەدا وەستاوە.

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە حەوتەی چوارەمی ئەم کێبەرکێیانەدا دەبێ سێ شەممەی داھاتوو کاتژمێر ٥ی ئێوارە لە یاریگای ئازادیی تاران میوانداری لە تیپەکەی کۆریای باشووری دەکات.

سەرپەیڤ