بردنەوەی میدالیای زێڕ لە لایەن کێش ھەڵگری ئێرانی لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی تازەلاوانی جیھان
کێش ھەڵگرێکی ئێرانی توانی میدالیای زێڕی کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی جیھان لە ڕیزی تەمەنی تازەلاوان لە عەرەبستاندا بباتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عەلیڕەزا عەبباسپوور» نوێنەری ئێران لە دەستەی ٨١ کیلۆگرامی خاوەنی یەکەم میدالیای زێڕی تیپەکەی، ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی بۆ خەنیمەکانی چووە مەیدانەوە.
«عەلیڕەزا عەبباسپوور» کە لەو چالاکانەی دەستخستنی پلەی ئەم کێبەرکێیانە دەھاتە ئەژمار لە کۆتایی جوڵەیەکی یەک تەکاندا توانی یەکەم میدالیای زێڕی تیپەکەی ئێران لە جەددەدا بە ناوی خۆیەوە تۆمار بکات.
«عەلیڕەزا عەبباسپوور» لە یەکەم جوڵەی یەک تەکان دا کێشێکی ١٤٠ کیلۆگرامی بەرز کردەوە. لە جوڵەی دووھەمی دا کێشێکی ١٤٣ کیلۆگرامی بەرز کردەوەو ئا بەمجۆرە میدالیای زێڕی یەکتەکانی مسۆگەر کرد.
ئەم وەرزشوانە ئێرانییە لە جوڵەی سێھەمی دا کێشێکی ١٤٧ کیلۆگرامیشی بەرز کردەوەو بەم چەشنە بۆ بردنەوەی میدالیای تێکڕای کێبەرکێکان مەودای خۆی لەگەڵ خەنیمەکانی دا زیاتر کرد.