ئەستێرەی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئازادی ئێران بوو بە ئەندامی لێژنەی وەرزشوانانی یەکێتیی جیھانیی زۆران
«حسەین یەزدانی» ئەستێرەی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئازادی ئێران بە دەنگی زۆرانبازانی بەشداری کێبەرکێ جیھانییەکانی نەرویژ بۆ ماوەی چوار شاڵ بوو بە ئەندامی لێژنەی وەرزشوانانی یەکێتیی جیھانیی زۆران.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لێژنەی وەرزشوانانی یەکێتیی جیھانیی زۆران لە میانەی کێبەرکێکانی جیھانی لە شاری ئۆسلۆی وڵاتی نەرویژ بەرپا کرا.
«تاماس لورینچ» لە ھەنگارایاوە لە زۆرانی فەرەنگی، «یویی سوساکی» لە ژاپۆن لە زۆرانی ئافرەتان، «ئارسن جلفالکیان» لە ئەرمینیا لە زۆرانی فەرەنگی، «لەمار لیسی» لە کاستاریکا لە زۆرانی ئازاد، «بلیسینگ ئەبورودودو» لە نەبجێریا لە زۆرانی ئافرەتان و «جسیکا لاورێس مەک بین» لە زۆرانی ئازاد لە ئۆسترالیا وەک ئەندامانی دیکەی لێژنەکە ھەڵبژێردراون.
لێژنەی وەرزشوانانی یەکێتیی جیھانیی زۆران لە ساڵی ٢٠١٣ەوەو بە مەبەستی پاراستنی ماف و بەرژەوەندیی تێکڕای وەرزشوانانی شێوازە ئۆلەمپیکییەکانی یەکێتیی جیھانیی زۆران و وەڕێ خراوەو لە دوو خولی پێشوودا «حەمید سووریان» و «کومەیل قاسمی» لە ئێرانەوە ببوون بە ئەندامی لێژنەی وەرزشوانانی یەکێتیی جیھانیی زۆران.