تشرینی یه‌که‌م 14, 2021 14:02 Asia/Tehran
  • پێداگری لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکاریی وەرزشیی نێوان ئێران و پۆرتۆگال

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لیسبۆن لەگەڵ سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی پۆرتۆگال دیداری کردو لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکارییە وەرزشییەکانی نێوان دوو وڵات پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، «مورتەزا دامەن پاک جامی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لیسبۆن لە ھەژماری توییتێرەکەی دا نووسیویەتی: لە دیداری «فڕناندۆ گومش» سەرۆکی فیدراسیۆنی پۆرتۆگال، وێڕای پێشکەش کردنی دریسی فەرمیی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێ، سەبارەت بە پەرە پێ دانی ھاوکارییە وەرزشییەکانی نێوان دو وڵات، بروڕای گۆڕییەوە.

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لیسبۆن، لە درێژەدا نووسی: لەم دیدارەدا ھەروەھا لە بارەی ھاوکارییەکان لە بارەی ڕاھێنان، گۆڕینەوەی ڕاھێنەر، تیپە بنەماییەکان، کێبەرکێی دۆستانە، داکۆکی لە وەرزشوانانی پڕۆفشناڵ و دیداری سەرۆکانی فیدراسیۆنەکان وتووێژیان کرد.

سەرپەیڤ