تشرینی یه‌که‌م 15, 2021 21:55 Asia/Tehran
  • بە هاوکاریی کونسوڵگەریی ئێران لە سلێمانی؛ وێبیناری «دیپلۆماسیی وەحدەت و یەکگرتنی ئیسلامی» بەڕێوە دەچێت

بڕیارە بە بۆنەی نزیکبوونەوەی ساڵگەڕی لەدایکبوونی پێغەمبەری پایەبەرزی ئیسلام و حەوتەی وەحدەت و یەکگرتنی ئیسلامی وێبیناری «دیپلۆماسیی وەحدەت و یەکگرتنی ئیسلامی» بەڕێوە بچێت.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر، بە بۆنەی نزیکبوونەوەی ساڵگەڕی لەدایکبوونی پێغەمبەری پایەبەرزی ئیسلام حەزرەتی موحەممەدی موستەفا(ص)  و حەوتەی وەحدەت و یەکگرتنی ئیسلامی بە هاوکاریی سەرکونسوڵگەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستان و دامەزراوەی توێژینەوەی رۆشنبیریی شۆرشی ئیسلامی،  وێبینارێک بە ناوونیشانی «دیپلۆماسیی وەحدەت و یەکگرتنی ئیسلامی» بەڕێوە بچێت.

وێبینارەکە بە ئامادەبوون و وتاری دکتۆر «پاک ئایین» باڵوێزی پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چەند وڵاتێکی ئیسلامی، مامۆستا «نیازی هەورامی» بەرپرسی ناوەندی رۆشنبیری و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و جێگری سەرۆکی مەڵبەندی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لە سلێمانی، مامۆستا «سەید عەبدولوەهاب به‌رزنجی» زانای ئایینی و ھەروەھا «سیامەک کاکایی» پسپۆڕی کاروباری ناوچەکەو  بەڕێوەدەچێت.

ڕۆژانی ١٢ و ١٧ی ڕەبیعولئەووەڵ لە ڕوانگەی ھەردووک ئایینزای ئیسلامیی شێعەو سوننەوە وەک ڕۆژانی لەدایک بوونی پێغەمبەری سەردار(ص) دێتە ئەژمارو بەم پێیە لە لایەن دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) وەک «حەوتەی وەحدەت و یەکگرتنی ئیسلامی» ناودێری کراوە. لە وڵاتانی ئیسلامی دا ھەموو ساڵێک بەم بۆنەیەوە ئاھەنگ و ڕێ و ڕەسمی تایبەتی بەرپا دەکرێت، بەڵام لە کاتی تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زۆرێک لە کۆڕو کۆبووەنەوەکان لەوانە ڕێ و ڕەسمی ساڵانەی «حەوتەی وەحدەت و یەکگرتنی ئیسلامی»ش لە ڕێگای وێبینارەوە بەڕێوە دەبردرێن.

سەرپەیڤ