تشرینی یه‌که‌م 19, 2021 08:44 Asia/Tehran
  • برینی ئوممەتی ئیسلامی بەمەڵھەمی وەحدەت­ ویەکگرتن ساڕێژ دەبێت

ھەرچی ئاستی عیلم و زانستی خەڵک بەرامبەر بە ئایینەکەیان بەرز تردەبێتەوە،ھۆگری بەرامبەر بە یەکگرتن و برایەتیش زیاتر دەبێت. چونکو زانایانی ئایینزا جۆربەجۆرەکان ھەر بەوجۆرەی کە ئاگایان لەو تۆسقاڵە جیاوازییەیە کە لە فروعاتی دین دا ھەیە، لە بارەی خاڵە ھاوبەشەکانیشەوە ئاگادارن.

ساڵگەری لەدایک­بوونی پیرۆزی سەروەری­ کائینات حەزرەتی موحەممەدی موستەفا(ص) باشترین ھەل و دەرفەتە بۆ بیرکردنەوەوڕامان لەبارەی ئوممەتی ­واحیدەی ئیسلامییەوە. پێغەمبەرێک کە ڕەحمەتی خوداوەندە بۆ تەواوی جیھانییان و نووری وجوودی موبارەکی ھێشتا دوای چواردە سەدە ڕووناکی بەخشی جیھانی مرۆڤایەتییە و گەرمای ڕەحمەت و دلۆڤانییەکەی سەھۆڵی ژیان دەتوێنێتەوەو گیانی دووبارە بە بەر کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دا دەکات.

ئەوینی بەرامبەر بە موحەممەد(ص) لەو سەرمایەو سامانە مەزنە ھاوبەشانەی سەدان ملوێن موسڵمانە لە سەرتاسەری جیھان دا. چەندین دەیە لەمەوبەر لە ئێرانی ئیسلامی دا مەودای نێوان ١٢ی ڕەبیعولئەووەڵ ھەتا حەڤدەی ڕەبیعولئەووەڵ ناوی حەوتەی وەحدەت و یەکگرتنی لە سەر دانرا و ئا بەمجۆرە وجوودی موبارەکی پێغەمبەری سەردار(ص)و سوننەت و نەریتەکەی وەکوو یەکێک لە فەکتەرە ھەرە پتەوەکانی وەحدەت و یەکگرتن ناسێندراو ئەم پێشنیارە لەگەڵ پێشوازیی گەرم و گوڕی موسڵمانانی جیھان و بە تایبەت مامۆستایانی ئایینزا جۆربەجۆرەکانی ئیسلامی بەرەوڕوو بووەوە.

ئەمڕۆکە پتر لە ھەرکاتێکی تر دوژمنانی ئیسلام بۆ بڵێسەدارکردنی ئاگری ناکۆکی و دووبەرەکی لە نێوان ئایینزا ئیسلامییەکان خەریکی پەلەقاژەن و ئەمەش لە حاڵێکدایە کە ھەرچی ئاستی عیلم و زانستی خەڵک بەرامبەر بە ئایینەکەیان بەرز تردەبێتەوە،ھۆگری بەرامبەر بە یەکگرتن و برایەتیش زیاتر دەبێت. چونکو زانایانی ئایینزا جۆربەجۆرەکان ھەر بەوجۆرەی کە ئاگایان لەو تۆسقاڵە جیاوازییەیە کە لە فروعاتی دین دا ھەیە، لە بارەی خاڵە ھاوبەشەکانیشەوە ئاگادارن و لەم ناوەدا بەس سەرکردەکانی وەھابییەتن کە حەز بە یەکبوون و یەکگرتن ناکەن. ھەڵبەت با ئەوەشمان لەبیر نەچێت کە وەھابییەت بەدەر لە ئایینزا ئیسلامییەکانن و تەانەت زۆرێک لەزانایانی سوننەش وەھابییەت بەفیرقەیەکی ساختەو بە دوور لە حەقیقەتی ئیسلام دەزانن. بەڵام شێخەکانی وەھابی بەردەوام کەڕڕەنای ناکۆکی دەژەنن و ئوممەتی ئیسلامییان تووشی ئاژاوەو دووبەرەکی کردووە. کەچی زۆرێک لە زانایانی گەورەی شێعەو سوننە بە پشت بەستن بە ئایەتی ١٠٣ی سورەتی پیرۆزی ئالی عمران کەدەفەرموێ: (وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِیعًا وَلَا تَفَرَّقُوا ۚ) ھەوڵیان داوە ھەتا برینی ئوممەتی ئیسلامی بەمەڵھەمی وەحدەت­ ویەکگرتن ساڕێژکەن.

سەرپەیڤ