تشرینی یه‌که‌م 22, 2021 15:52 Asia/Tehran
  • ناسێندرانی ھەڵکەوتەکانی خەڵاتی نێونەتەوەیی «موستەفا»

ھەڵکەوتەکانی چوارەمین دووساڵانەی خەڵاتی نێونەتەوەیی «موستەفا» ناسراو بە «نۆبێلی ئیسلامی» ناسێندران و ڕێزیان لێ گیرا.

لە ئاھەنگەکەدا کە وەزیری زانست و تەکنۆلۆژیا، یاریدەری زانستی و تەکنیکیی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و کۆمەڵێک لە بیرمەندان ، نوخبەو زانستوەرانی ئێرانی و جیھانی ئیسلام تیای دا بەشدار بوون پێنج کەس لە کەسانی ھەڵکەوتەی ئەم دوو ساڵانەیە خەڵات کران.

ئەم ئاھەنگە لە ھۆڵی وەحدەتی تاران بەرپا کرا و نووسینگەی دامەزراوەی «موستەفا» لەو ١٥٥ بەرھەمە ناردراوە، ئاسەوارە زانستییەکانی پێنج زانستوەریان بە گرینگتر زانی.

بەم پێی «کامەران وەفا» لە ئێرانەوە، «ئیقباڵ چودەری» لە پاکستان، «موحەممەد سائغ» لە لوبنانەوە، «یەحیا تیعەلاتی» لە مەراکەش و «زاھید حەسەن» لە بەنگلادیش خەڵاتی چوارەمین خولی دووساڵانەی «مستەفا»یییان بردەوە.

سەرپەیڤ