پەردە لە سەر میدالیای یارییەکانی ئۆلەمپیکی زستانەی ٢٠٢٢ی پیکەن ھەڵدرایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i402012-پەردە_لە_سەر_میدالیای_یارییەکانی_ئۆلەمپیکی_زستانەی_٢٠٢٢ی_پیکەن_ھەڵدرایەوە
کاربەدەستانی چین پەردەیان لە سەر میدالیای یارییەکانی ئۆلەمپیکی زستانەی ٢٠٢٢ی پیکەن ھەڵدایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 28, 2021 09:34 Asia/Tehran
  • پەردە لە سەر میدالیای یارییەکانی ئۆلەمپیکی زستانەی ٢٠٢٢ی پیکەن ھەڵدرایەوە

کاربەدەستانی چین پەردەیان لە سەر میدالیای یارییەکانی ئۆلەمپیکی زستانەی ٢٠٢٢ی پیکەن ھەڵدایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، یارییەکانی ئۆلەمپیکی زستانەی پیکەن لە چوارەم ھەتا بیستەمی فڤریەی ٢٠٢٢ نزیکەی ١٠٠ ڕۆژی دیکە بەرپا دەکرێت.

میدالیای یارییەکانی ئۆلەمپیکی زستانەی ٢٠٢٢ی پیکەن ئاوۆتەیەکە لە بازنەیەک و ناوەندێک کە شێوازەکەی لە کولیچەیەکی چینی کەوناراوە وەرگیراوە.

میدالیای «Tongxin» بە واتای «پێکەوە یەک بوون» داگری پێنج ئاڵقەی یەک ناوەندە کە فەلسەفەی نەریتیی ھاواھانگیی نێوان ئاسمان و زەوی و مرۆڤ پیشان دەدات.

ئەم ئاڵقانە ھەروەھا ھێمای ئاڵقەکانی ئۆلەمپیکیشن کە لە نێو بازنەکاندا ھەڵقەندراون و گیانی ئۆلەمپیک لە ڕاستی دا لە ڕێگای وەرزشەوە جیھان یەکگرتوو دەکات.

دوای یارییەکانی ئۆلەمپیکی زستانەی ٢٠٢٢ی پیکەن، یارییەکانی پارائۆلەمپیکیش بەرپا دەکرێت.