تشرینی یه‌که‌م 28, 2021 14:11 Asia/Tehran
  • تارمی و ئازمون بوون بە پاڵێوراوی وەرگرتنی ناسناوی باشترین یاریزانی ساڵی جیھان

فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ئامارو مێژووی تۆپی پێ ناوی ٢ ھێرشبەری تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێرانی خستە نێو پێڕستی پاڵێوراوانی وەرگرتنی ناسناوی باشترین یاریزانی ساڵی ٢٠٢١ جیھان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ئامارو مێژووی تۆپی پێ لە کۆتایی ھەموو ساڵێکی زایینی باشترینەکانی تۆپی پێی جیھان لە بەشی جۆربەجۆردا ھەڵدەبژێرێت.

ئەم دامەزراوەیەی تۆپی پێ، ئەمساڵ ناوی «مەھدی تارمی» و «سەردار ئازمون» ٢ ھێرشبەری تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێرانی خستووەتەنێو پێڕستی پاڵێوراوانی وەرگرتنی ناسناوی باشترین یاریزانی تۆپی پێی ساڵی ٢٠٢١ زایینیی جیھان.

«عەلی مەخبوت» لە ئیماراتەوە، «ئەکرەم عەفیف» لە قەتەرو «سون هیونگ‌ مین» لە کۆریای باشوورییەوە ئەو یاریزانە ئاسیاییانەی دیکەی ئەم پێڕستە ٣٢ کەسییەن.

ساڵی پار «ڕۆبێرت لواندۆفیسکی» ھێرشبەری پۆڵۆنیایی «بایرن میۆنشێن» ئەم خەڵاتەی بردەوە.

 

سەرپەیڤ