تشرینی یه‌که‌م 29, 2021 13:38 Asia/Tehran
  • «مەھدی تارمی» بوو بە یاریزانی حەوتەی فیفا

ھێرشبەری تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران دوای درەوشانەوەی لە پێکھاتەی یانەی «پۆرتۆ»ی پۆرتوگال وەک یاریزانی حەوتەی فیفا ھەڵبژێردرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مەھدی تارمی» ھێرشبەری تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران دوای درەوشانەوەو دەرخستنی تواناییەکانی لە پێکھاتەی یانەی «پۆرتۆ»ی پۆرتوگال دا بە زۆرینەی دەنگەوە وەک یاریزانی حەوتەی فیفا ھەڵبژێردرا.

«مەھدی تارمی» ھێرشبەری ئێرانیی تیپی تۆپی پێی پۆرتۆگال  حەوتەیەکی باشی وەپشت سەر نا. «تارمی» سەرەتای حەوتەی ڕابردوو لە یارییەکی لیگی تۆپی پێی پۆرتوگال سێ گۆڵی لە یانەی «توندلا» وەشاند و لە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ «سانتا کلارا»ش سەرباری ئەوەی کە وەک یاریزانێکی یەدەک ھاتە مەیدانەوە، گۆڵێکی بۆ تیپەکەی تۆمار کرد.

بە سەرنجدانی ئەم بابەتە «تارمی» لە لایەن کۆمپانیای چێکەری کایەی کۆمپیۆتێریی «فیفا»وە ناسناوی باشترین یاریزانی حەوتەی درایە.

سەرپەیڤ