60 ملیار تمەن بۆ سازکردنی دراماکانی ئەمیر نیزام و مەستوورەی ئەردەلان تەرخاندرا
پارێزگاری کوردستان گوتی بۆ ئامادەکردنی زنجیرە دراماکانی ئەمیر نیزامی گەرووسی و مەستوورەی ئەردەلان 60 ملیار تمەن تەرخاندراوە و بەمزوانە گرێبەست دەکرێ و کارەکان دەست پێدەبن .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، بەھمەن مورادنیا ، رۆژی دوشەممە لە ئاھەنگی کۆتایی ھاتنی فستیڤاڵی شانیۆ سەرشەقامی مەریوان لە نێو پەیامنێران دا گوتی : وەک چۆن بەڵێن درابوو ، سازکردنی زنجیرە درامای سەنجەر خان کە ساڵی پێش دەسپێبوو ، لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە و بەمزوانە لە کەناڵی یەکی تەلەفزیۆن بڵاودەبێتەوە .
نابراو بە ئاماژە بەوەی کە زنجیرە سەنجەر خان لە ھەرێمی کوردستان و تورکیا بۆ کڕین داواکاری ھەیە گوتیشی : ساڵی رابردوو لە بواری دروستکردنی پلاتۆش کاری باش کرا و 6 پلاتۆ لەدەستی ئامادەکردندان .
ناوبراو گوتیشی دەبێ شانۆی سەرشەقامی مەریوان لە سەر ئاستی نیشتمانیی و نێودەوڵەتیی پێوشێون بگرین و ژێرخانە پێویستەکان لە تەنیشت دەریاچەی زرێوار بەدی بێن و بودجەی بۆ دیاری بکرێت .