تشرینی دووه‌م 03, 2021 11:30 Asia/Tehran
  • زێڕێک و دوو زیوو دوو برۆنز، دەستھاتی زۆرانبازانی ئێرانیی شێوازی فەرەنگی لە ململانێی ھیواکانی جیھان

نوێنەرانی ئێران لە کۆتایی ململانێکانی کێبەرکێی پێنج کێشی یەکەمی زۆرانی فەرەنگیی پاڵەوانانی ژێر ٢٣ ساڵ کە لە شاری بلگیرادی سیربێستان بەرپا کرا بوون بە خاوەنی زێڕێک و دوو زیوو دوو برۆنز.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ململانێکانی زۆرانی فەرەنگیی پاڵەوانانی ژێر ٢٣ساڵی جیھان لە ماوەی ڕۆژانی یەکەم ھەتا سێھەمی نوامبر لە شاری بلگیرادی سیربێستان خەریکە بەڕێوە دەچێت.

لە کۆتایی کێبەرکێی پێنج کێشی یەکەمی ئەم ململانێیانە، شەوی چوارشەممە «ئەمین میرزادە» لە کێشی ١٣٠ کیلۆگرام میدالیایەکی زێڕ، «پویا دادمەرز» و «ئەمین کاویانی نەژاد» لە کێشەکانی ٥٥ و ٧٧ کیلۆگرام میدالیای زیوو، «عەلیڕەزا نەجاتی» و «ناسر عەلیزادە» لە کێشی ٨٧ کیلۆگرام میدالیای برۆنزیان بردەوە.

تیپی نیشتیمانیی ئێران بە ٩٥ خاڵ لە ئێستادا سەرپەڕی ئەم کێبەرکێیانەیەو ململانێیەکی قورسی لەگەڵ ڕووسیادا بۆ دەست خستنی ناسناوی پاڵەوانەتیی دەست پێکردووە.

سەرپەیڤ