ئێران بوو بە جێگری پاڵەوانی زۆرانی فەرەنگیی ھیواکانی جیھان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i402212-ئێران_بوو_بە_جێگری_پاڵەوانی_زۆرانی_فەرەنگیی_ھیواکانی_جیھان
تیپی زۆرانی فەرەنگیی ژێر ٢٣ ساڵ بە دەستخستنی میدالیایەکی زێڕ، چوار زیوو دوو میدالیای برۆنز، پلەی جێگری پاڵەوانی لە وڵاتی سێربستان بە خۆی تەرخان دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 04, 2021 07:46 Asia/Tehran
  • ئێران بوو بە جێگری پاڵەوانی زۆرانی فەرەنگیی ھیواکانی جیھان

تیپی زۆرانی فەرەنگیی ژێر ٢٣ ساڵ بە دەستخستنی میدالیایەکی زێڕ، چوار زیوو دوو میدالیای برۆنز، پلەی جێگری پاڵەوانی لە وڵاتی سێربستان بە خۆی تەرخان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ململانێی زۆرانی فەرەنگیی ژێر ٢٣ ساڵی پاڵەوانەتیی جیھان لە شاری بلگیرادی سێربستان بەرپا کراو لە کۆتایی دا تیپەکەی ئێران بە میدالیایەکی زێڕ، چوار زیوو دوو میدالیای برۆنز، پلەی جێگری پاڵەوانی ئەم کێبەرکێیانەی بە خۆی تەرخان دا.

لەم کێبەرکێیانەدا تیپەکەی ڕووسیا بە ١٩٠ خاڵ بوو بە پاڵەوان، ئێران بە ١٥٥ خاڵ بوو بە جێگری پاڵەوان و گورجستان بە ١٠٥ خاڵ پلەی سێھەمی بەرکەوت.