کێبەرکێی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لەگەڵ لوبنان لە قۆناغی ھەڵبژاردەی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر
تشرینی دووهم 11, 2021 12:00 Asia/Tehran
تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە درێژەی قۆناغی ھەڵبژاردەی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر ڕووبەڕووی تیپەکەی لوبنان دەبێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، کێبەرکێی تیپەکانی نیشتیمانیی ئێران و لوبنان لە قۆناغی ھەڵبژاردەی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر ئەمڕۆ پێنج شەممە کاتژمێر ٣ و ٣٠ خولەک بە کاتی تاران لە یاریگای ١٨ ھەزار کەسیی شاری سەیدای باشووری لوبنان بەرپا دەکرێت.
تیپەکانی ئێران، کۆریای باشووری، لوبنان، ئیمارات، عێراق و سووریا لە قۆناغی سێھەمی کێبەرکێکانی بەرایی مۆندیاڵی جیھانی لە گروپی «A» دان.
یاریی نێوان تیپەکانی ئێرانتیپەکانی ئێران و لوبنان لە کاتێکدا بەرپا دەکرێت کە تیپی ئێران بە ١٠ خاڵەوە لە سەرپەڕی خشتەکەدایە و لوبنانیش بە پێنج خاڵەوە لە ڕیزی سێھەم دا وەستاوە.