تشرینی دووه‌م 12, 2021 14:22 Asia/Tehran
  • برازیل، چوارەمین تیپی ئێستای مۆندیاڵی تۆپی پێی ٢٠٢٢

تیپی تۆپی پێی برازیل بە شکست پێ ھێنانی کۆلۆمبیا ھەڵکشان بەرەو مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەری یەکلایی کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ئیرنا، کێبەرکێی ھەڵبژاردەی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ لە ناوچەی ئەمریکای باشووری بە بەرپا کردنی چوار یاری لە حەوتەی سیانزەھەم دا پێ و شوێنی گیردرا کە لە گرینگترین کێبەرکێ دا برازیل بە گۆڵێک لە بەربەستی کۆلۆمبیای پەڕییەوەو ھەڵکشانی خۆی لە مۆندیاڵی ٢٠٢٢ دا یەکلایی کردەوە.

کۆلۆمبیا بەم دۆڕانەی لە ١٦ خاڵ دا مایەوەو لە ڕیزی پێنجەم دا جێگیر بوو.

لە ناوچەی ئەمریکای باشووری چوار تیپ بە شێوەی ڕاستەوخۆ دەگەنە مۆندیاڵ و تیپی پێنجەم دەبێ لە قۆناغی «پلی ئاف» ڕووبەڕووی نوێنەری ئاسیا ببنەوە.

سەرپەیڤ