تشرینی دووه‌م 16, 2021 13:14 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی سوییسڕاو ئینگلتەرا بۆ مۆندیاڵی قەتەر، ئیتالیاش بە دەردی پۆرتۆگال ڕۆییشت

پەک کەوتنی ئیتالیا لە کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی مۆندیاڵی ٢٠٢٢، سوییسڕاو ئینگلتەرای ڕەوانەی قەتەر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ لە کیشوەری ئەورووپا شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە بە بەرپا کرانی کۆمەڵێک ڕووبەڕوو بوونەوەی ھەستیار بەردەوام کرا کە لەکۆتایی دا ئینگلتەرا گەییشتە قۆناغی مۆندیاڵ و ئیتالیا نەیتوانی ببێتە سەرپەڕی گروپەکەی و لەئەنجام دا بوو بە ھۆی ھەڵکشانی سوییسڕا.

ئیتالیا پاڵەوانی یۆرۆ ٢٠٢٠ لە ماڵی ئیرلەندی باکووری بە ھاوتەریبییەکی بەبێ گۆڵ لە گۆ کەوت و ئینجا بە سەرنجدانی سەرکەوتنی چوار بە سیفری سوییسڕا لە بەرامبەر بۆلگاریای میوانی سەرپەڕ بوونی گروپی سێھەم لە کیس بدات و سوییسڕا بە ١٨ خاڵ بۆ قۆناغی مۆندیاڵ ھەڵکشێت.

ئیتالیا دوای پۆرتۆگال بوو بە دووھەمین تیپێک کە دەچێتە «پلی ئاف» ئیتالیا بە سەرنجدانی دەرەنجامەکەی سوییسڕا دەبێ بە سێ گۆڵ لە بەربەستی ئیرلەندی باکووری پەڕی بایەتەوە. لە نێوان ١٢ی تیپی قۆناغی «پلی ئاف» تەنیا سێ تیپ دەگەنە قۆناغی مۆندیاڵ. ئیتالیا بە مۆندیاڵی ٢٠١٨ نەگەییشت و دەبێ بزانین لەم قۆناغەدا چ ئەنجامێکی دەست دەکەوێت.

سەرپەیڤ