تشرینی دووه‌م 27, 2021 15:42 Asia/Tehran
  • لە ھەولێر به‌ به‌شداری زیاتر له‌ 700 که‌س ماراتۆنی ئومێد بەڕێوەچوو

لە ماراتۆنی ئومێد، زیاتر لە 700 کەس بەشداربوون، جگە لە وەرزشوانی ناوخۆیی، چەندین وەرزشوانی بیانیش بەشداربوون و، کێبڕکێییان لەسەر بڕینی مەودای سێ کیلۆمەتر کرد و داھاتی ماراسۆنەکەیش بۆ تووشبووانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی نانەکەلی تەرخان دەکرێت.

 

بە مەبەستی پاڵپشتیکردن لە تووشبووانی شێرپەنجە، ماراسۆنی ئومێد بەڕێوەچوو کە تیاییدا چەندین کەس لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەدا بەشدارییان تیاییدا کرد.

لە ماراسۆنی ئومێد، زیاتر لە 700 کەس بەشداربوون، جگە لە وەرزشوانی ناوخۆیی، چەندین وەرزشوانی بیانیش بەشداربوون و، کێبڕکێییان لەسەر بڕینی مەودای سێ کیلۆمەتر کرد و داھاتی ماراتۆنەکەیش بۆ تووشبووانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی نانەکەلی تەرخان دەکرێت.

خاڵی دەستپێکی ماراسۆنەکە لە شەقامی سەرەکی ھەولێر - کەرکووک بوو، کە وەرزشوانان کێبڕکێیان لەسەر بڕینی مەودای سێ کیلۆمەتر لە کورتترین ماوەدا کرد و راکەر، فەتای تەیموور توانی پلەی یەکەم بەدەستبھێنێت کە بە نۆ خوولەک و 51 چرکە گەیشتە خاڵی کۆتایی.

لەدوای ئەویش میلاد ساڵح پلەی دووەم و رێبین مەحموودیش پلەی سێیەمی بەدەستھێنا.لە ماراسۆنەکەدا، ھەریەک لە پارێزگاری ھەولێر ئومێد خۆشناو، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر دلۆڤان محەمەدفاتیح، کۆنسوڵی فەلەستین لە ھەولێر نەزمی حەزووری بەشداربوون.

سەرپەیڤ