کانونی یه‌که‌م 03, 2021 10:49 Asia/Tehran
  • ھاوکاریی فیدراسیۆنەکانی تۆپی پێی ئێران و قەتەر

نەریتی واژۆکرانی لێک گەییننامەی ھاوکاریی ھاوبەشی نێوان فیدراسیۆنەکانی تۆپی پێی ئێران و قەتەر بەرپا کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی فیدراسیۆنەکانی تۆپی پێی ئێران و قەتەر کە ڕۆژی پێنج شەممە لە شوێنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی قەتەر لە دەوحە بەرپا کرا، لێک گەییننامەی ھاوکاریی درێژماوەی نێوان ھەردووک لا واژۆ کرا.

بە پێی ئەم لێک گەیین نامەیە، ھەردووک فیدراسیۆنەکە لە بواری بەرپا کردنی کێبەرکێی دۆستانە، بەرایی نیشتیمانی و ھەروەھا ئۆردوگەلی خۆسازدان لە تەواوی ئاست و تەمەنە جۆربەجۆرەکان و تیپەکانی نیشتیمانیی تۆپی پێ بە ژنان و پیاوانەوە ھاوکاری دەکەن.

ھاوکاریی درێژ ماوەی ھەردووک لا کە بەم زووانە لە بواری جۆربەجۆردا پراکتیزە دەکرێت، بە سەرنجدانی پەیوەندییە باشەکانی دوو وڵات، دراوسێیەتی، نزیک بوون و ھاویەشییە کلتووریەکانی جەماوەری ھەردووک وڵات، میوانداریی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ و ھەروەھا ژێرخانی مۆدێڕن لە وڵاتی قەتەردا، گرینگایەتییەکی تایبەتی ھەیە.

سەرپەیڤ