کانونی یه‌که‌م 14, 2021 09:36 Asia/Tehran
  • کرانەوەی زانکۆیەکی ئیسلامی لە ھەرێمی کوردستان

سه‌رۆکی‌ دیوانی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ کوردستان بڕیاری کردنه‌وه‌ی‌ زانکۆیه‌کی‌ ئیسلامیی لە ھەرێمی کوردستاندا واژۆ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، دکتۆر «ئامانج سەباح» سه‌رۆکی‌ دیوانی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ کوردستان بڕیاری کردنه‌وه‌ی‌ زانکۆیه‌کی‌ ئیسلامیی لە ھەرێمی کوردستاندا واژۆ کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، له‌ نووسراوێکدا، که‌ له‌ لایەن ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانه‌وه‌ ئاراسته‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵا و توێژنه‌وه‌ی‌ زانستی‌ حکوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ کوردستان کراوه‌ ، داخوازیی یه‌کێتی‌ زانایانی‌ ئایینی‌ له‌میانه‌ی‌ دیداری‌ تایبه‌تیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی‌ ھەرێمی کوردستان له‌ ٢٩ی‌ ئه‌یلوولی‌ ئه‌مساڵ، پرسی کردنه‌وه‌ی‌ زانکۆیه‌کی‌ ئیسلامی‌ له‌ هه‌رێمی‌ کوردستان، تاوتوێ کرا.

له‌ نووسراوه‌که‌دا، دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کراوه‌ته‌وه‌ که‌ به‌ هاوئاهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف و کاروباری‌ ئایینی‌ و وه‌زاره‌تی‌ پلاندانان و یه‌کێتی‌ زانایانی‌ ئاینیی، ئه‌و پرسه‌ گفتوگۆی‌ له‌سه‌ر بکرێ‌ و دواتر راسپارده‌ و میکانیزمه‌کان بۆ جێبه‌جێ کردن ره‌وانه‌ بکرێ‌. 

کردنه‌وه‌ی‌ زانکۆیه‌کی‌ ئیسلامی‌ له‌ هه‌رێمی‌ کوردستان یه‌که‌مجاره‌ کاری‌ له‌سه‌ر ده‌کرێ‌، ئه‌وه‌یش ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی‌ جێبه‌جێکردنی‌ داواکارییه‌کی‌ تری‌ مامۆستایانی‌ ئایینی‌ له‌لایه‌ن «مه‌سروور بارزانی‌» سه‌رۆک وه‌زیرانی‌ ھەرێمی کوردستانه‌وه‌.

سەرپەیڤ