کانونی یه‌که‌م 15, 2021 13:53 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی ٣ وەرزشوانی ئێرانی لە ڕیزبەندیی جیھانیی تۆپی سەرمێز

سێ یاریزانی تۆپی سەرمێزی ئێران لە ڕیزبەندیی جیھانی دا ھەڵکشان.

فیدراسیۆنی جیھانیی تۆپی سەرمێزی ئێران ڕەنکینگی یاریزانەکانی دوای بەرپاکرانی کێبەرکێی نێونەتەوەیی فەنلاندو ئاڵمانیای ڕاگەیاندو سێ نوێنەری ئێران کە بەشداری کێبەرکێکان بوون، توانییان لە ڕیزبەندیی جیھانی دا ھەڵکشێن.

«موحەممەد عەلی ڕویین تەن» بە ٩٧ پلە ھەڵکشانەوە گەییشتە ڕیزی ١٥٥٥ی جیھان.

«ئەمیر حسەین ھیدایی» بە پلەیەک ھەڵکشان گەییشتە ڕیزی ١٥٧ی جیھان.

«ئەمین ئەحمەدیان»یش بە پلەیەک ھەڵکشان گەییشتە ڕیزی ٢٠١ی جیھان.

«ھیدایی» و «ڕویین تەن» بەشداریی کێبەرکێکانی فەنلاندیان کردو «ئەحمەدیان»یش جیا لە کێبەرکێکانی فەنلاند لە کێبەرکێکانی ئاڵمانیاش بەشدار بوو.

سەرپەیڤ