کانونی یه‌که‌م 15, 2021 14:15 Asia/Tehran
  • دوو یاریزانی ئێرانی لە نێوان باشترین لژیۆنێرەکانی ئەم حەوتەیەی ئاسیا

دوو یاریزانی ئێرانی بوو بە پاڵێوراوی دەستخستنی ناسناوی باشترین لژیۆنێری ئەم حەوتەیەی ئاسیا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، لە تازەترین ڕاوەرگرتنی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لە بارەی ھەڵبژاردنی باڵاترین لژیۆنێری کیشوەری کۆن،ناوی «سەردار ئازمون» و «ئەڵڵاھیار سەییادمەنش»  دوو یاریزانی ئێرانیش دەبیندرێت.

«سەردار ئازمون» لە ڕەوتی یەکسانیی تیپەکەی لە بەرامبەر «چێڵێسی» لە حەوتەی شەشەمی لبگی پاڵەوانانی ئەورووپا گۆڵێکی تۆمار کردو سێ ئاراستەی ڕێکیشی لەو یارییەدا ئەنجام داو بەم جۆرە بوو یاریزانێکی ئامادەمەندی ڕاوەرگرتنەکە.

ئینجا «ئەڵڵاھیار سەییادمەنش» یش بە چالاکییە باشەکەی لە ڕووبەڕوو بوونەوەی لەگەڵ تیپەکانی «بۆدۆ گلیمت» و «دینامۆ کیۆ» که توانی بووی گۆڵێک تۆمار کات و ئاراستەیەکی گرینگیشی ھەبێت، یاریزانەکەی دیکەی ئێرانە کە ناوی لە نێو ڕاوەرگرتنەکەدایە.

سەرپەیڤ