کانونی یه‌که‌م 21, 2021 22:00 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئێران بە سەر تیپەکەی ئیتالیادا

تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئێران لە یەکەم ڕووبەڕوو بوونەوەی دۆستانەی خۆی دا لە بەرامبەر ئیتالیا، سەرکەوتنی تۆمار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئێران شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە لە یەکەمین دیداری بەرایی لە بەرامبەر ئیتالیا بە دەرەنجامی ٦ بە ٤ سەرکەوتنی تۆمار کرد.

لەم یارییەدا کە لە کاتژمێر ۲۰:۴۵ به کاتی تاران لە شاری «سالسو ماجورە» بەرپا کرا «مەھدی کەریمی» سێ جارو «موحەممەد شەجەری» و «حسەین تەیبی»و «سەعید ئەحمەد عەبباسی»یش ھەر یەکەو جارێک گۆڵیان بۆ ئێران تۆمار کرد.

ئیتالیا لە ئێستادا خەریکە خۆی بۆ بەشداری لە کێبەرکێی پاڵەوانەتیی یۆرۆ ٢٠٢٢ دەکات و ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ئێران دواین یاریی بەرایی ئەم تیپە دێتە ئەژمار.

سەرپەیڤ