کانونی یه‌که‌م 22, 2021 15:38 Asia/Tehran
  • ڕاکردنی مەیدانی دڵخوازترین بواری ئۆلەمپیکی تۆکیۆ بووە

سەرۆکی یەکێتیی نێۆنەتەوەیی ڕاکردنی مەیدانی باسی ئەوەی کردووە کە ئەم بوارە دڵخوازترین وەرزش بووە لە یارییەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەریی تاسی ڕووسیاوە، «سیاستییەن کو» وتی: بە پێی زانیارییەک کە لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک بڵاو کردووەتەوە، ڕاکردنی مەیدانی دڵخوازترین وەرزش بووە لە یارییەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ، بەم پێیە ئاشکرایە کە ئێمە وەرزشی ژمارە یەک دێینە ئەژمار.

وتیشی: بە درێژایی بەرپا کرانی ئۆلەمپیک. ۲.۲ ملوێن کاتژمێر کێیەرکێیی ڕاکردنی مەیدانی لە کەناڵەکانی تەلەفزیۆن بڵاو بووەتەوە، دەھەزار ڕاپۆرت و ھەواڵ لە میدیاکاندا پەخش کراوە. ئەم وەرزشە لە ڕووی ژمارەی ئەو بابەتانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش دا بڵاو یبووەتەوە پێشەنگ بووە.

سەرپەیڤ