ژمارەی یاریزانە تووشبووەکانی کۆرۆنا لە «ڕیاڵ مەدرید» بەرزبووەوە
کانونی یهکهم 23, 2021 16:37 Asia/Tehran
دوو یاریزانی دیکەی یانەی «ڕیاڵ مەدرید» بەهۆی کۆرۆناوە ١٠ ڕۆژ لە یاریکردن دوور دەکەونەوە.
پێگەی فەرمیی «ڕیاڵ مەدرید» ئاشکرای کردووە، پشکنینی هەردوو یاریزان «ئیسکۆ» و «ئالابا» پۆزەتیڤن. بەوەش هەردووکیان لە لیستی یاریزانەکانی «ڕیاڵ مەدرید» بۆ یارییەکەی ئەتلەتیک بلباو، دوورخرانەوە.
جگە لەو دوو یاریزانە، پێشتر هەریەک لە یاریزانان «مارسیلۆ» و «ئاسینسیۆ» و «ڕۆدریگۆ» تووشی کۆرۆنا ببوون.
بەرامبەر یانەی ئەتلەتیک بلباو، ١٠ یاریزانی «یانەی ڕیاڵ مەدرید» یاریی ناکەن، ئەوانیش، بەیڵ، کارڤاخال، مۆدریچ، ڕۆدریگۆ، ئاسینسیۆ، لۆنین، مارسێلۆ، کاسیمێرۆ، ئیسکۆ و ئالابا_ن.