یانەی نه‌ورۆز پێشوازى له‌ یانەی دیوانیه‌ ده‌کات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i403931-یانەی_نه_ورۆز_پێشوازى_له_یانەی_دیوانیه_ده_کات
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى نه‌ورۆز به‌شدار له‌ خولى نایابى عیراق، له‌ یاریگه‌ى سلێمانى ( مه‌لعه‌به‌که‌) یارییه‌که‌ى له‌ گه‌ڕى پانزه‌یه‌مى خوله‌که‌ ئه‌نجامده‌دات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 26, 2021 09:53 Asia/Tehran
  • یانەی نه‌ورۆز پێشوازى له‌ یانەی دیوانیه‌ ده‌کات

تیپى تۆپى پێى یانه‌ى نه‌ورۆز به‌شدار له‌ خولى نایابى عیراق، له‌ یاریگه‌ى سلێمانى ( مه‌لعه‌به‌که‌) یارییه‌که‌ى له‌ گه‌ڕى پانزه‌یه‌مى خوله‌که‌ ئه‌نجامده‌دات .

 

بە پێی ھەواڵی بەشی وەرزشیی پی یوو کەی میدیا ، یارییه‌که‌ له‌ سه‌عات 2ـى پاشنیوه‌رۆى رۆژى دووشه‌ممه‌ 27-12-2021 به‌ فیکه‌ى ناوبژیوان ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌ر له‌ نێوان نه‌ورۆزو دیوانیه‌ ده‌بێت .

پێش یارییه‌که‌ هه‌ردوولا به‌ گروتینێکى به‌رزه‌وه‌ مه‌شقه‌کانیان بۆ یارییه‌که‌ ئه‌نجامداوه‌ و له‌ گه‌ڕى رابردووش هه‌ردووکیان توانیان له‌سه‌ر حسابى نه‌جه‌ف و نه‌فتى میسان سه‌رکه‌وتن بنووسنه‌وه‌ .

له‌ لایه‌کى تره‌وه‌،هـاندەرانی یانەی نـەورۆز ئـامادەکاریەکی زۆریان بۆ یاری ڕۆژی دووشەمەی یانەکەیان کردووە داواکارن زۆرترین هاندەر ئامادەی یاریەکە بن بۆ پاڵپشتی کوڕانی شاری سلێمانی.

پێش ئه‌م یارییه‌ نه‌ورۆز به‌ کۆکردنه‌وه‌ى 13 خاڵ له‌ ریزبه‌ندى چوارده‌یه‌مى خوله‌که‌یه‌و دیوانیه‌ى میوانیش به‌ 9 خاڵ و یارییه‌ک که‌متر له‌ پله‌ى هه‌ژده‌یه‌مه‌ .