زێڕی ئاسیا کرایە مل پاڤرلیفتینگ کاری ئێرانی
وەرزشوانی نیشتیمانیی ئێران لە بواری پاڤرلیفتینگی کێبەرکێی پاڵەوانەتیی ئاسیا ٢٠٢١ ی تورکیا بە تۆمار کردنی ڕەچەیەک لە سەر سەکۆی یەکەم دا وەستاو میدالیای زێڕی لاوانی ئاسیای بردەوە.
«ئەمیر نوورحسەینی» لەم کێبەرکێیانەدا لەدەستەی کێشی ژێر٧٤ کیلۆگرام لە دوو بەشی «ئێسکوات» و «دێدێلیفت» بە ڕیز بە زاڵ بوون بەسەر قورساییەکی ٢٣٠ و ٢٥٥ کیلۆگرام پلەی یەکەمی بە دەست ھێنا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، نورحسەینی لە پرێسی سینگ دا ڕەچەی ۱۴۷.۵ کیلۆگرمی تۆمار کردو بوو بە دووھەم و بە تێکڕایی ۶۳۲.۵ کیلۆگرام و دەستخستنی دوو میدالیای زێڕو زیوێک بانتر لە خەنیمە ھیندی و کازاخستانییەکەی لە سەر سەکۆی یەکەم وەستاو میدالیای زێڕی لاوانی ئاسیای بردەوە.
وەرزشوانەکەی کازاخستانیش لەم ئاستەدا بە تێکڕایی بە ٦٢٢ کیلۆگرامەوە بوو بە دووھەم و نوێنەری ھیندیش بە ڕەچەیەکی ٥٧٠ کبلۆگرام لە پلەی سێھەم دا وەستا.
٨٧٠ پاڤێرکار لە ٣٤ وڵاتی ئاسیایی لە کێبەرکێکانی پاڤرلیفتینگی پاڵەوانەتیی ئاسیا ھەتا نۆھەمی بەفرانبار لە ھۆڵی «بایرام پاشا»ی شاری ئەستەمۆڵی تورکیا لە چوار ڕادەی سنی دا پێکەوە کێبەرکێ دەکەن.