کانونی یه‌که‌م 31, 2021 13:49 Asia/Tehran
  • سەرپەرشتی قایم قامەتی: پاوە دەچێتە ڕیزی دە شاری خاوێنی جیھانەوە

سەرپەرشتی قایم قامەتیی پاوە بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە پاوە دەچێتە ڕیزی دە شاری خاوێنی جیھانەوە، پێی داگرت: دەبێ تایبەتمەنییە دانستەکانی پاوە بناسێندرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «جەلیل باڵایی» شەوی ھەینی لە کۆبوونەوەی «شاری خاوێن دا» خوازیاری ھەوڵی بەرپرسان بوو لە ناساندن، پارستن و بەرجەستە کردنی تایبەتمەندییە دانستەکانی پاوە و وتیشی: دەبێ جێ و شوێنی ڕاستەقینەی پاوە لە ئاستی وڵات و جیھان بەوجۆرەی کە پێویستە بناسێنین.

سەرپەرشتی قایم قامەتیی پاوە وتیشی: ھەوڵدان بۆ ھەڵبژێردرانی پاوە وەکو شارێکی خاوێن یەکەم ھەنگاوە لە ئاراستەی بە برەند کردنی بارستاییەکانی پاوە کە ئەمەش لە کلتوورو دینداریی خەڵکەکەیەوە سەرچاوە دەگرێت.

باڵایی ھەروەھا خوازیاری پێکھاتنی لێژنەگەلێکی پسپۆڕی بوو لەم پەیوەندییەداو وتیشی: ھەر چەند پاڵێورانی پاوە لە نێو شارەکانی دیکەی وڵات دا ھەنگاوێکی بایەخمەندو کاریگەرە، بەڵام ڕێگایەکی دژوارو خۆشیشمان لە بەردەم دایە بۆ پێکھێنانی شارێکی خاوێن و تەندروست کە دیارە سەرکەوتن لەم بوارەدا لە گرێوی بەشداری و ھاوڕێیەتی کردنی تاک بە تاکی شارومەندان و ئەرکناسییان لەم پەیوەندییەدایە.

شارستانی پاوە بە زیاتر لە ٦٠ ھەزار حەشیمەتەوە لە ١٢٠ کیلۆمەتریی باکووری ڕۆژئاوای کرماشان دا ھەڵکەوتووە.

سەرپەیڤ