کانونی دوھەم 21, 2022 12:43 Asia/Tehran
  • لە تۆپی دەستی پاڵەوانەتیی ئاسیادا ئێران بە سەرکەوتن بە سەر عەرەبستاندا گەییشتە قۆناغی دواتر

تیپی نیشتیمانیی تۆپی دەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دوایین ڕووبەڕوو بوونەوەی لە قۆناغی گروپیی ململانێی پاڵەوانەتیی ئاسیا بە سەر عەرەبستاندا سەرکەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس،تیپی نیشتیمانیی تۆپی دەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە سێھەمین و گرینگترین ڕووبەڕوو بوونەوەی لە قۆناغی گروپیی ململانێی پاڵەوانەتیی ئاسیا بۆ تیپەکەی عەرەبستانی میوانداری چووە مەیدانەوەو لە ئەنجام دا توانی بە دەرەنجامی ٢٤ بە ٢٠ بە سەری دا سەرکەوێت و وەکو سەرپەڕی گروپی «بی» بگاتە ڕیزی ھەشت تیپە ھەڵکەوتەکەی ئەم کێبەرکێیانە.

تیپی نیشتیمانیی تۆپی دەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دوو یارییەکەی پێشووشی توانی بووی تیپەکانی ئۆستڕالیاو ھیند شکست پێ بێنێ.

تیپی نیشتیمانیی تۆپی دەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گروپی «بی»ی ئەم کێبەرکێیانە لەگەڵ تیپەکانی ئۆسترالیاو عەرەبستان و ھینددا ھاوگروپ بوو.

بیستەمین خولی کێبەرکێکانی تۆپی دەستی پاڵەوانەتیی پیاوانی ئاسیا بە بەشداریی ١٦ تیپ لە ڕۆژی سێ شەممە بە میوانداریی عەرەبستان لە شاری «دەمام»ی ئەم وڵاتە دەستی پێ کراوە.

سەرپەیڤ