پێشوازییەکی سەرسوڕھێنەر بۆ تەماشا کردنی کۆندیاڵی قەتەر ،،،ملوێنێک و دووسەد ھەزار کەس داوای بیتاقە دەکەن
بڵاوکراوەی «ئەلڕایە»ی قەتەر باسی ڕەچەشکاندنی مێژوویی داخوازیی بیتاقەی کێبەرکێی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی کردووە.
ھێندەی نەماوەو بۆ دەستپێکی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر بۆ ئەوەی کێبەرکێکان بۆ دووھەمین جار لە ئاسیاو بۆ یەکەمجار لە ڕۆژھەڵاتی ناڤین دا بەرپا بکرێت.
بڵاوکراوەی ناوداری قەتەریی «ئەلڕایە» لە چاپی ئەمڕۆ ھەینیی خۆی دا ئاماژەی کردووەتە ڕووداوی مێژوویی دەستپێکی فرۆشتنی بیتاقەی کێبەرکێکانی مۆندیاڵی ٢٠٢٢.
ئەم بڵاوکراوە وەجمەندەی قەتەر لە ڕاپۆرتەکەی دا نووسیویەتی: «پێشوازییەکی درەوشاوە لە فرۆشرانی بیتاقەی کێبەرکێی جیھانیی ساڵی ٢٠٢٢ی قەتەر کراوەو لە ماوەی ٢٤ کاژێری یەکەم دا لە بیتاقە فرۆشییەکەدا ڕەچەیەکی گەورە تۆمار کراوە.
ھۆگرانی تۆپی پێ لە جیھاندا لە ماوەی ٢٤ کاژێری دەستپێکی فرۆشتنی بیتاقەی ئەم تۆرنۆمێنتەی تۆپی پێ پتر لە ملوێنێک و ٢٠٠ ھەزار داخوازی بۆ کڕینی بیتاقەی ئەم یاریانەیان ھیەیبووە.
بە پێی ڕداپۆرتی بڵاوکراوەی «ئەلڕایە» ١٤٠ ھەزار خوازیاری کڕینی بیتاقەی بینینی مۆندیاڵ و ٨٠ ھەزار خوازیاری کڕینی بیتاقەی دەستپێکی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ بوونەو ئەوانی دیکەش پەیوەستن بە قۆناغەکانی دیکەوە.