کانونی دوھەم 25, 2022 12:41 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی چارەنووسسازی تیپی نیشتیمانیی تۆپی دەستی ئێران بە سەر کوێت دا لە وەرزشی پاڵەوانیی تۆپی دەستی ئاسیادا

تیپی نیشتیمانیی تۆپی دەستی ئێران بە سەرکەوتنێکی بایەخمەند لە ھەمبەر کوێت دا توانی بگاتە کێبەرکێی جیھانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی نیشتیمانیی تۆپی دەستی ئێران ڕۆژی دووشەممەو لە دووھەمین ڕووبەڕوو بوونەوەی لە خولی سەرەکیی کێبەرکێی پاڵەوانەتیی ئاسیا بۆ کوێت چووە مەیدانەوەو لە ئەنجام دا بە دەرەنجامی ٢٧ بە ٢٦ بە قازانجی ئێران یارییەکەی کۆتایی پێ ھێنا.

شاگردەکانی «مانۆئێل مۆنتایا فێڕناندێز» لە نیوەی یەکەی ئەم ڕووبەڕوو بوونەوەیەدا توانییان زۆر جار تۆپ لە  دەروازەکەی خەنیمەکەیان بگرن بەڵام گۆڵپارێزەکەی کوێت بە توانایی خۆی ماوەی ئەوەی نەدا کە ئێران دەستی بە گۆڵی زیاتر ڕابگات و لە ئەنجام دا نیوەی یەکەم بە یەکسانیی ١١ بە ١١ کۆتایی ھات.

تیپی نیشتیمانیی تۆپی دەستی ئێران لەڕووبەڕوو بوونەوەی کۆتایی خۆی لە خولی سەرەکیی ئەم کێبەرکێیانە دەبێ ڕۆژی چوارشەممە بۆ بەحرەین بچێتە مەیدانەوە.

سەرپەیڤ