کانونی دوھەم 26, 2022 14:32 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی تەماشاوانان لە یارییەکانی ئێران و عێراق یەکلایی کرایەوە

ئامادە بوونی دە ھەزار تەماشاوان لە کێبەرکێی نێوان تیپە نیشتیمانییەکانی ئێران و عێراق یەکلایی کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپە نیشتیمانییەکانی ئێران و عێراق لە کاتژمێر٦ی ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە حەوتەمی ڕێبەندان لە چوارچێوەی کێبەرکێکانی ھەڵبژاردنی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر لە یاریگای ئازادیی تاران دا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییەدا ھێندێک دەنگوباس لە بارەی ئامادە بوونی دە ھەزار تەماشاوان لەم یارییەدا بڵاو ببوونەوە بەڵام ئەم ھەواڵە ئەمڕۆ یەکلایی کرایەوە.

بەمجۆرە سبەینێ دەھەزار تەماشاوان لە کێبەرکێکانی تۆپی پێی ئێران و عێراق ئامادە دەبن.

ئێران ئەگەر بێتو لەم کێبەرکێیەدا سەرکەوێت ھەڵکشانی بۆ مۆندیاڵ ھەرەقەتی کردووە.

سەرپەیڤ