کانونی دوھەم 27, 2022 19:18 Asia/Tehran
  • نیوەی یەکەمی یاریی ھەستیاری نێوان ئێران و عێراق بۆ ململانێی بەرایی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ بە یەکسانی کۆتایی پێ ھات

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە چوارچێوەی حەوتەی حەوتەمی ململانێی بەرایی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر ڕووبەڕووی تیپی نیشتیمانیی عێراق بووەتەوە کە ئەم کێبەرکێیە لە نیوەی یەکەم دا سیفر سیفر بە یەکسانی کۆتایی پێ ھات.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە چوارچێوەی حەوتەی حەوتەمی ململانێی بەرایی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر لە کاتژمێر٦ی ئێوارە بە کاتی تاران ڕووبەڕووی تیپەکەی عێراق بووەو لە نیوەی یەکەمی ئەم یارییەدا ھەردووک لا بە دەرەنجامی سیفر بە سیفر گۆڕەپانی یارییەکەیان بەجێ ھێڵا.

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران دوای چالاکییە ناوازەکەی کە لە ٦ یارییەکەی ئەم دواییەی لە قۆناغی بەرایی مۆندیاڵ دا لە خۆی پیشانی دا توانی پێنج سەرکەوتن و یەکسانێک تۆمار کات و لە ئێستادا لە حەوتەمین ڕووبەڕوو بوونەوەی دا ڕووبەڕووی عێراق بووەتەوەو بە ھیوایە سەرکەوتنێکی تر تۆمار کات.

سەرپەیڤ