کانونی دوھەم 27, 2022 23:23 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، ھەڵکشانی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بۆ مۆندیاڵی قەتەری پیرۆز کرد

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ھەڵکشانی ھێزمەندانەی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران، بۆ مۆندیاڵی قەتەری پیرۆز کرد.

«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکی توییتێری دا وێڕای پیرۆز کردنی ھڤەڵکشانی ھێزمەندانەی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران، بۆ مۆندیاڵی قەتەر، نووسی: جارێکی تر لاوانی ئێران ھێزمەندانە گەییشتنە مۆندیاڵی جیھانی و شادییان کرد بە خەڵاتی گەلی ئێران.

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران، ڕۆژی پێنج شەممە لە یاریگای ئازادیی تاران بە تاقە گۆڵێکی «مەھدی تارمی» عێراقی بەزاندو وەکو یەکەم تیپی ئاسیایی گەییشتە مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر.

سەرپەیڤ