کانونی دوھەم 28, 2022 00:31 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دوابەدوای سەرکەوتنی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی وڵاتەکەی

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی سەرکەوتنی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بە سەر تیپی نیشتیمانیی عێراق و گەییشتنی بە قۆناغی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەری پیرۆز کرد.

«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆ ک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: سەرکەوتنە یەک لە دوای یەک و ھێزمەندانەکانی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە قۆناغی بەرایی ھەڵبژاردنی مۆندیاڵ و گەییشتن بە ق ۆناغی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر شەپۆلی شادی و گەشەی بۆ گەلی سەربەرزی ئێران بە دیاری ھێناوە.

«موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێرانیش لە پەیامێکدا ھەڵکشانی جێی شانازیی ڕۆڵە بەجەربەزەکانی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی بۆ کێبەرکێکانی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر کە بووە ھۆی گەشەو شایی خەڵک ، لە گەڵی ئێران پیرۆز کرد.

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران، ڕۆژی پێنج شەممە لە یاریگای ئازادیی تاران بە تاقە گۆڵێکی «مەھدی تارمی» عێراقی بەزاندو وەکو یەکەم تیپی ئاسیایی گەییشتە مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر.

سەرپەیڤ