کانونی دوھەم 30, 2022 10:04 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی وەرزشوانێکی مەهابادی لە پێشبڕکێکانی تۆپی سەرمێزی ئێران

بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەرزش و لاوانی مەهاباد رایگەیاند : وەرزشوانی مەهابادی لە پێشبڕکێیەکانی پینگ پۆنگی گەورەساڵانی وڵات پلەی سێھەمی وەدەسھێناوە .

 

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئێلێنا رەحیمی وەرزشوانی مەهابادی لە پێشبڕکێکانی تۆپی سەرمێزی گەورەساڵانی وڵات دا پلەی سێهەمی بەدەست هێنا.

قەرەنی مستەفاپوور لەم بارەوە وتی: ئەم کچە مەهابادییە بە هەزار و ٢٠٠ خاڵ ئێستا پلەی یەکەمی ڕەنکینگی نەتەوەیی تازەلاوانی ئێران و پلەی شەشەمی لاوانی وڵاتی هەیە.

ئێلێنا ڕەحیمی لە دایکبووی ساڵی ١٣٨٣ ی ھەتاوی مەهابادە و لە ماوەی ٤ ساڵی ڕابردوودا بووە ئەندامی تیمی نەتەوەیی تۆپی سەر مێزی وڵات.

سەرپەیڤ