درەوشانەوەی وەرزشوانێکی مەهابادی لە پێشبڕکێکانی تۆپی سەرمێزی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i405023-درەوشانەوەی_وەرزشوانێکی_مەهابادی_لە_پێشبڕکێکانی_تۆپی_سەرمێزی_ئێران
بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەرزش و لاوانی مەهاباد رایگەیاند : وەرزشوانی مەهابادی لە پێشبڕکێیەکانی پینگ پۆنگی گەورەساڵانی وڵات پلەی سێھەمی وەدەسھێناوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 30, 2022 06:34 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی وەرزشوانێکی مەهابادی لە پێشبڕکێکانی تۆپی سەرمێزی ئێران

بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەرزش و لاوانی مەهاباد رایگەیاند : وەرزشوانی مەهابادی لە پێشبڕکێیەکانی پینگ پۆنگی گەورەساڵانی وڵات پلەی سێھەمی وەدەسھێناوە .

 

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئێلێنا رەحیمی وەرزشوانی مەهابادی لە پێشبڕکێکانی تۆپی سەرمێزی گەورەساڵانی وڵات دا پلەی سێهەمی بەدەست هێنا.

قەرەنی مستەفاپوور لەم بارەوە وتی: ئەم کچە مەهابادییە بە هەزار و ٢٠٠ خاڵ ئێستا پلەی یەکەمی ڕەنکینگی نەتەوەیی تازەلاوانی ئێران و پلەی شەشەمی لاوانی وڵاتی هەیە.

ئێلێنا ڕەحیمی لە دایکبووی ساڵی ١٣٨٣ ی ھەتاوی مەهابادە و لە ماوەی ٤ ساڵی ڕابردوودا بووە ئەندامی تیمی نەتەوەیی تۆپی سەر مێزی وڵات.