شوبات 05, 2022 16:01 Asia/Tehran
  • تا ئێستا 15 هەڵبژاردە رێیان بردووەتە مۆندیاڵی 2022 ی قەتەر

له‌ ڕێوڕه‌سمێکدا له‌ ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر، ئاڵای هه‌ردوو وڵاتی ئێران و کۆریای باشوور به‌رزکرایه‌وه‌ که‌ به‌م دواییه‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌م دوو وڵاته‌ گه‌یشتنیان بۆ کۆتاییه‌کانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست ودووی قه‌ته‌ر مسۆگه‌رکرد.

 لیژنه‌ی باڵای پرۆژه‌کان و کلتور له‌ قه‌ته‌ر ڕێوڕه‌سمه‌که‌ی به‌ ئاماده‌بوونی باڵیۆزانی هه‌ردوو وڵات سازکرد، تا ئێستا پازده‌ هه‌ڵبژارده‌ گه‌یشتنیان بۆ کۆتاییه‌کانی جامی جیهان مسۆگه‌رکردووه‌.

 پێشتریش له‌ چه‌ند ڕێوڕه‌سمێکی هاوشێوه‌دا ئاڵای هه‌ریه‌ک له‌ هه‌ڵبژارده‌کانی ئه‌ڵمانیاو دانیمارک و فه‌ڕه‌نسای پاڵه‌وانی مۆندیالی پێشوو و به‌لجیکاو کڕواتیاو ئیسپانیاو سڕبیاو ئینگلته‌راو سویسراو هۆڵه‌نداو به‌ڕازیل و ئه‌رژه‌نتین به‌رزکرایه‌وه‌ که‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ له‌ پاڵاوتنه‌کانه‌وه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ کۆتاییه‌کانی جامی جیهانی دووهه‌زاروبیست ودوو قه‌ته‌ر.

 یاریه‌کانی پاڵه‌وانێتیه‌که‌ بۆ یه‌که‌مجاره‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له‌ وڵاتێکی عه‌ره‌بی له‌ ناوچه‌ی که‌نداو له‌ بیست ویه‌کی تشرینی دووه‌م تا هه‌ژده‌ی کانوونی یه‌که‌می ئه‌مساڵ به‌ به‌شداری سیی و دوو هه‌ڵبژارده‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

سەرپەیڤ