ئاهەنگی نەورۆزی کەونارایی لە ئاوایی چەشمیەری هەورامان
شوبات 26, 2022 23:00 Asia/Tehran
ئاهەنگی نەورۆزی کەونارایی لە هەندێ لە ئاواییەکانی دەڤەری هەورامان 25 رۆژی مابێ بۆ نەورۆز بەڕێوە دەچێت .
لەم ئاهەنگەدا کە بە بڕوای دانیشتوانی ناوچەکە ، نەورۆز و سەرەتای بەهارە ، خەڵک بە دەبەرکردنی جلوبەرگی نوێ و هەڵکردنی ئاگر ، بە نیشانەی یەکیەتی و یەکڕیزی ، دەست دەکەن بە هەڵپەڕکێ .
دانیشتوانی گوندی چەشمیەری ژاوەرۆی هەورامانیش بە پێی نەریتی خۆیان ، پێنجی رەشەمە بەم ئاهەنگە دەچنە پێشوازیی بەهار و گۆڕانی سروشت.