ڕووسیا لە بەشداری کردنی تەواوی مەیدانەکانی باڵە بێ بەری کرا
فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی باڵە، سەرباری ئەوەی کە پێشتر ڕایگەیاند بوو کە وەرزش لە سیاسەت بە جیا دەزانێ، کەچی لە تازەترین بڕیاری خۆی دا، تەواوی تیپە نیشتیمانی و یانەییەکانی ڕووسیاو بیلاڕووسی لە بەشداری کردنی کێبەرکێ نێونەتەوەییەکان بە بەری کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیرنا، ئەم بڕیارەی فیدراسیۆنی جیھانیی باڵە دوابەدوای ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر وڵاتی ئۆکرانیا دراوە. حەوتەی ڕابردوو لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک داوای لە فیدراسیۆنە جیھانییەکان کرد بوو کە میوانداری لە وڵاتانی ڕووسیاو بیلاڕووس لە کێبەرکێ جۆربەجۆرەکاندا ھەڵوەشێننەوەو ماوەی شەکانەوەی ئاڵاو بڵاو بوونەوەی سروودی نیشتیمانیی ئەم دوو وڵاتە لە کێبەرکێ نێونەتەوەییەکاندا نەدەن.
ڕووسیا لە ساڵی ٢٠٢٢ جیا لە میوانداری کردنی حەوتەی دووھەمی ھەڵبژاردەی نەتەوەکان، بڕیار بوو کێبەرکێی پاڵەوانەتیی جیھانیش لە شەش شاری خۆی دا بەڕێوە بەرێت. فیدراسیۆنی جیھانیی باڵە لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو دەبێ ھەم میوانداری تازەی ئەم دوو تۆڕنۆمێنتە بناسێنێ و ھەم جێگرەوەیەک بۆ ئەم وڵاتە لە کێبەرکێکاندا بدۆزێتەوە.
بایکۆتی باڵەی ڕووسیاو بیلاڕووس داگری کێبەرکێی نێوھۆڵ، کەناراوو سەربەفرە لە ھەموو ئاستێکی نیشتیمانی و یانەیی دا.