دەست پێکرانی سی و ھەشتەمین خولی کێبەرکێی نێونەتەوەیی قورئانی کەریم
ئادار 02, 2022 16:42 Asia/Tehran
سی و ھەشتەمین خولی کێبەرکێی نێونەتەوەیی قورئانی کەریم بە ئامادە بوونی ٦٢ نوێنەری سەربە وڵاتانی بیانی لە تاراندا دەستی پێ کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سی و ھەشتەمین خولی کێبەرکێی نێونەتەوەیی قورئانی کەریم کە لە ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممەوە دەستی پێ کراوە، ٦٢ بەشدار لە ٢٩ وڵاتەوە بە شێوەی ناڕاستەوخۆ پێکەوە ململانێی تیادا دەکەن.
دروشمی ئەم کێبەرکێیە «کتێبێک و ئوممەتێک»ـەو بوارەکانی لەبەر کردنی تێکڕای قورئان و خوێندنەوەو تەحقیق و تەرتیل لە بەشەکانی تەمەنداران، ئافرەتان، حافزان ونابینایان، قوتابییان و فەقیەکان بەڕێوە دەچێت.