بڵاوبوونەوەی گەورەترین پرۆژەی مێژوونووسیی کوردستان لە ئێران
ئادار 13, 2022 21:51 Asia/Tehran
کۆمەڵە کتێبی 6 بەرگیی «جنبش بارزان»( بزووتنەوەی بارزان ) لە لایەن ئەنستیتۆی فەرھەنگیی کوردستان لە تاران بە قەڵەمی بارام وەلەدبەیگی رۆژنامەوان و توێژەری مێژووی ھاوچەرخ ، لە لایەن پەخشکاری سالس بڵاوبووەوە .
بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، بزووتنەوەی بارزان ناوونیشانی کۆمەڵە کتێبێکی 6 بەرگیە کە زیاتر لە 2300 بەڵگەنامەی بڵاونەکراوەی لە ئەرشیڤی ناوەندی بەڵگەنامەکانی ئەستەموڵ، ناوەدی بەڵگەنامەکانی دیپلۆماسیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، ناوەندی بەڵگەنامە نیشتمانیەکانی ئێران و بەڵگەنامەکانی نێو گۆڤار و بڵاڤۆکەکانی ئێران تێدا کۆکراونەوە .
ئەم کۆمەڵە کتێبە ژیان و خەباتی سیاسیی سێ کەسایەتی ناوداری کورد لەوان ، شێخ عەبدوسەلام بارزان ، شێخ ئەحمەدی بارزان و مەلامستەفا بارزانیی لە 100 ساڵی رابردوودا لە نێو بەڵگەنامەکان دەگرێتەوە .