ئادار 19, 2022 12:16 Asia/Tehran
  • دوو ئافرەتی سنەیی یاریزانی تۆپی دەست لەگەڵ تیپی نیشتیمانیی تازەلاوانی ئێران بەرەو کازاخستان وەڕێ کەوتن

«ھانیە شاوەیسی» و «نگین ڕەحمانی» دوو ئافرەتی سنەیی یاریزانی تۆپی دەست بە مەبەستی بەشداری کردن لە کێبەرکێکانی پاڵعوانەتیی تۆپی دەستی تازەلاوانی ئاسیا ھاوڕێ ەگەڵ تیپی نیشتیمانیی تازەلاوانی ئێران بەرەو وڵاتی کازاخستان وەڕێ کەوتن.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، نۆھەمین خولی کێبەرکێکانی تۆپی دەستی پاڵەوانەتیی ئافرەتانی ئاسیاو دەستخستنی پشکی کۆپی جیھانی لە ٢٧ی ڕەشەمەوە ھەتا پێنجەمی خاکەلێوەی ١٤٠١ی کۆچیی ھەتاوی بە میواندارەتیی کازاخستان بەرپا دەکرێت و ئافرەتانی تیپی نیشتیمانیی تۆپی دەستی تازەلاوانی ئێران بە مەبەستی بەشداری کردن لەم کێبەرکێیانەدا بەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٦ی ڕەشەمە تارانیان بە مەبەستی «ئاڵماتی» شوێنی بەرپاکرانی کێبەرکێکان بەجێ ھێڵا.

«ھانیە شاوەیسی» و «نگین ڕەحمانی» دوو یاریزانی تۆپی دەستی سنەییش لە تەک تیپی نیشتیمانیی تۆپی دەستی تازەلاوانی ئێران بەرەو وڵاتی کازاخستان وەڕێ کەوتن.

لەم کێبەرکێیانەدا پێنج تیپ بەشدارن و دوو پشکی کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی جیھانی ٢٠٢٢ ی گورجستان دابەش دەکرێت و کچانی تیپی تۆپی دەستی ئێران لە یەکەم کێبەرکێی خۆیاندا ئەمڕۆ ھەینی ڕووبەڕووی ئوزبەکستان دەبنەوە.

شەهرزاد نسوحی، نەستەرن فەراهانی، زەهرا فتووەتی، فاتیمه مڕڕیخ، فاتیمه ئەحمەدی، شەقایق چراغی، ئاسمان بەدەوی، ئیلنازیارموحەممەد توسکی، فەریماه ئەحمەدی، موبینا حاج حەیدەری، هانیه شا وەیسی، نگین رەحمانی، سەبا زەنگەنه، بەهارزەنگەنه، هەستی دوخایی و ئارەزوبەهمەنی ١٦ یاریزانەکەی تیپی نیشتیمانیی تۆپی دەستی کچانی تازەلاوی ئێران پێک دێنن.

 

سەرپەیڤ