ئادار 19, 2022 13:43 Asia/Tehran
  • مسۆگەرکرانی دوو زێڕو چوار برۆنز لە لایەن کەواندارانی ئێرانییەوە لە کێبەرکێکانی کۆپی ئاسیایی

تیپی تیرھاویتن بە کەوانی ئێران لە کێبەرکێکانی کۆپی ئاسیایی دوو میدالیای زێڕو چوار میدالیای برۆنزیان مسۆگەر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دوایین ڕۆژی کێبەرکێکانی کۆپی ئاسیایی تایلەندیش درایە سەرو کەواندارانی ئێرانی ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

تیپی «کامپۆند میکس»ی ئێران بە بەشداریی «گیسا بایبوردی» و « حیسامەددین کەوسەر» لە قۆناغی کۆتایی کێبەرکێکان بە دەرەنجامی ١٥٤ بە ١٤٥ لە بەرامبەر مالێزی دا سەرکەوتن و بوون بە خاوەنی میدالیای زێڕ.

«موحەممەد ساڵح پالیزبان» لە قۆناغی کۆتایی کێبەرکێکانی کامپۆندی پیاوانیش ڕووبەڕووی کەواندارێکی ھیند بووەوە کە بە دەرەنجامی ١٤٥ بە ١٢٦ سەرکەوتنی تۆمار کردو بوو بە خاوەنیمیدالیای زێڕ.

تیپی کامپۆندی پیاوان بە بەشداریی « حیسامەددین کەوسەر» و «موحەممەد ساڵح پالیزبان» و «حەمزە نکویی» لە دیداری ڕیزبەندی بۆکراو لە بەرامبەر بەنگلادش بە دەرەنجامی ٢٣٢ بە ٢٢٦ بە سەرکەوتن گەییشت و بوو بە خاوەنی میدالیای برۆنز.

تیپی کامپۆندی ئافرەتانی ئێرانیش بە بەشداری «گیسا بایبوردی» ، «ویدا حلمیان» و «کەوسەر خوشنودی کیا»  لە دیداری ڕیزبەندی بۆکراو لە بەرامبەر کازاخستان بە دەرەنجامی ٢٢٤ بە ٢١٥ سەرکەوت و میدالیای برۆنزی بردەوە.

« حیسامەددین کەوسەر» لە دیداری ڕیزبەندی بۆکراوی  کێبەرکێی کامپۆندی پیاوان لە بەرامبەر کەواندارێکی ھیندیش دوای یەکسان ھاتنەوە بە ١٤٧_١٤٧ لە تیری زێڕین دا توانی سەرکەوتن تۆمار کات و ببێ بە خاوەنی میدالیایەکی برۆنز.

«گیسا بایبوردی»یش لە دیداری ڕیزبەندی بۆکراوی کێبەرکێی کامپۆندی ئافرەتان لە بەرامبەر کەواندارێکی تایلەند بە دەرەنجامی ١٤٦ بە ١٤٣ سەرکەوت و میدالیای برۆنزی بردەوە.

سەرپەیڤ